له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.
Author: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
گومان ده‌به‌ن هیچ و بێ نرخن ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له دونیادا : ئیمامی ابن قیم الجوزیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : گومانی تێدا نیه تاوان وگوناهـ زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر دڵ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه له‌سه‌ر لاشه‌و جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌پێی بچوك وگه‌وره‌ی ئه‌و گوناهه ده‌گۆڕێت، ئایا له‌دونیا ودواڕۆژیشدا هیچ شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ك هه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوان وگوناهكردن ...
Author: ئیبن قیم ئه‌لجه‌وزیه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
مرۆڤ ئه‌و زینده‌وه‌ره‌یه كه مه‌به‌ست وئامانج وئه‌ركی سه‌رشانی بۆ دیاری كراوه وبه‌رنامه‌یه‌كی تێر وته‌واوی بۆ داڕێژراوه له لایه‌ن خوای خاوه‌نیه‌وه، پێویسته بیكات به كاڵای باڵای...وه شاره‌زابوون به‌و به‌رنامه‌یه ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی...وه ذیكره‌كانیش به‌شێكه له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه...
Author: حه‌مزه به‌رزنجی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز