ئه‌م كتێبه له هه‌شت به‌ند پێك دێیت، كه ئه‌مانه‌ن: به‌ندى یه‌كه‌م:ده‌رباره‌ى بیدعه... به‌ندى دووه‌م:شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت و وازهێنان له لاسایی كردنه‌وه‌ى بێ به‌ڵگه‌و كوێرانه... به‌ندى سێیه‌م: حوكمي ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى چواره‌م: شوبهه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ئاهه‌نگ گێرِان به دروست داده‌نێنن... به‌ندى پێنجه‌م: فه‌تواى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى شه‌شه‌م:رِاستكردنه‌وه‌ى بۆچونێكى هه‌ڵه... به‌ندى حه‌وته‌م: كتێبه‌كه‌ى پرِۆژه‌ى چراو چه‌ند سه‌رنجێك... به‌ندى هه‌شته‌م:حوكمى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له‌دایك بوونى عیسى علیه السلام...
Author: عبد الغفور عبد الله صاڵح
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم - مامۆستا عه‌بدولله‌تیف - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
كتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
بێ گومان چاره‌سه‌ر به قورئانی پیرۆز وبه‌و فه‌رمودانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتوه له باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه... وه قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه ودونیا وقیامه‌ت... وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له پێغه‌مبه‌روه صلى الله عليه وسلم وارید بووه له چاكترین ده‌رمانه... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته له سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی وه‌رگیراوه، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی
به‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه، خوای گه‌وره بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی كردووه كه نه هیچ چاوێك بینوێتی و نه هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه به خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.
Author: ئه‌یوب عه‌لی قازانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌مه كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌م كتێبه گرنگه دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه به قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه فراوانه‌كه‌ی له كاتی دانانی... وه ئه‌م كتێبه باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی...
Author: شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org