ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
Author: شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه كه برایه‌تی دروست بكرێت له نێوان موسڵمانان، وه ئه‌و برایه‌تیه مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه، خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه له قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.
Author: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره... ٢- رزگار بوون له ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی كردن له خراپه...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
گومان له‌وه‌دا نیه خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێكی داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌ر شۆڕی وزه‌لیل بوونی ئیمانداران . له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر گرۆهی باوه‌ڕداران له هه‌وڵ وكۆشش وسه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا ده‌ست بگرن به‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌گشت كات و شوێنێكدا، له مزگه‌وت وله‌ناو ماڵ وله‌سه‌ر ڕێگا وله‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن وله‌هه‌موو حاڵێكدا...
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
له میانه‌ی ئه‌م باسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه تایبه‌ته به باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له ژیانی مسوڵماندا، به پشتیوانی خوای گه‌وره له روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه له‌م بابه‌ته ده‌دوێین.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org