Muslim Library

فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت

  • فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت

    فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌ خۆی گرتووه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه‌ ئافره‌تان له‌ ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه‌ بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه‌ وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Source: http://www.islamhouse.com/p/219939

    Download:

Facebook Twitter Google+ Pinterest Reddit StumbleUpon Linkedin Tumblr Google Bookmarks Email

Random books

  • به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی به‌رامبه‌ر به باڵاپۆشی ( حجاب ) ده‌كرێت‌

    خۆشه‌ویستان لێره‌ وله‌وێ هه‌ندێك جار گوێ بیستی ئه‌وه‌ ده‌بین ‌ كه‌سانێكی گێل ونه‌فام، یان ناحه‌ز به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵێك گومان دروست ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ باڵاپۆشی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ باڵاپۆشن، و صه‌د تانه‌یان لێده‌ده‌ن جۆره‌ها ناو وناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، جا ئێمه‌ به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و گومانانه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو، پاشانیش وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه‌...

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    Source: http://www.islamhouse.com/p/218392

    Download:

  • ماڵ وسامان له‌ نێوان خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی مرۆڤدا

    خوای گه‌وره‌ منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا به‌وه‌ی كه‌ ماڵ وسه‌ره‌وت وسامان ومناڵ ونه‌وه‌ی پێ به‌خشیون، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێی عه‌طا كردوون، جا یان ده‌بێت به‌ نــاز ونیعمه‌ت بۆ خــاوه‌نه‌كه‌ی، یان ( خوا په‌نامان بدات ) ده‌بێت به‌ به‌ڵا وموصیبه‌ت بۆی...

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    Source: http://www.islamhouse.com/p/227976

    Download:

  • هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی

    ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه‌ له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه‌، زۆر لایه‌نی گرنگی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیارو ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له‌ خۆی گرێداوه‌، كه‌ تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له‌ مسوڵمانانی شكاندووه‌ و له‌ هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێئاگا له‌ خه‌ته‌ پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه‌ پاكه‌ی ئیسلامی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ له‌ ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه‌، له‌وانه‌: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه‌ له‌ مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه‌ 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ‌ 12. شه‌یتان كێ له‌ خشته‌ ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له‌ دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له‌ خشته‌ بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه‌؟ 16. له‌ كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Source: http://www.islamhouse.com/p/263846

    Download:

  • نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانان

    ئه‌م كتێبه‌ وه‌ڵامێكه‌ له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به‌ زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕخنه‌یان لێگرتوه‌، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه‌ مافی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Translators: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    Source: http://www.islamhouse.com/p/157006

    Download:

  • ٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شت

    له‌م بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه‌ باسی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چونه‌ به‌هه‌شت به‌ فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.

    Source: http://www.islamhouse.com/p/120404

    Download:

Select language

Select surah